AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٧ ١٧:٢٨

جۆلانی خۆی لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان نزیک دەکاتەوە

جۆلانی خۆی لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان نزیک دەکاتەوە

دەوڵەتی ژێر کۆنترۆڵی ئەحمەد جۆلانی لە سووریا، لە ڕێگای ئاگربڕ و گوشارەکان لەسەر هەسەدە، بەدوای کۆنترۆڵی دەروازە سنووریەکان، لەوانە سنووری هەرێمی کوردستانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرەڕای درێژ کردنەوەی فەرمیی ئاگربڕ لە نێوان دیمەشق و هێزەکانی هەسەدە، جووڵە مەیدانیەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا نیشانی دەدات کە ئەوە ئاگربڕێکی تاکتیکی و کورت خایەنە. داکۆکی دیمەشق لەسەر شاری حەسەکە، نەک گرینگایەتی سیمبولیک و ئیداری ئەو شارە وەکوو ناوەندی پارێزگا ئاشکرا دەکات، بەڵکوو پێوەندی بە باری دیمۆگرافی، وزە، سنوورە سەروو نەتەوەییەکان و کۆنترۆڵی ژیرخانە گرینگەکانەوە هەیە. لە ئەو چوارچێوەدا، حەسەکە، تل تەمر و ڕمیلان وەکوو سێ دەروازەی سەرەکی لە ستراتیژی کۆنترۆڵی وردە وردەیی ناوچە ژیر دەستەکانی هەسەدە دەناسرێت.

1. ئاگربڕی ڕووخێنەر و لۆژیکی جموجووڵی سەربازی

سەرەڕای درێژ کردنەوەی ئاگربڕ، هەر دوولایەنەکە درێژە دەدەنە ناردنی هێز و جیهازات بۆ ناوچەی حەدەکە؛ کارێک کە نیشانی دەدات ئەگەری گەڕانەوە بۆ پێکدادانی سەربازی هەر هەیە. ئەو دۆخە باس لە ئەوە دەکات کە ئاگربڕی ئێستا بە وەکوو کارێکی سەقامگیری ئەمنیەتی، بەڵکوو بە واتای ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنی بۆ بەڕێوەبەرایەتی یەکمایەتی بەپەلە بەتایبەتی پرسی زیندانیەکان لەبەرچاو گیراوە.

بڕیاری ئەمریکا بۆ گواستنەوەی خێرای زیندانیەکان لە زیندانی غویران لە حەسەکەش هەر ئەوە ئاشکرا دەکات کە واشنتۆن دۆخەکە بە ناسەقامگیر دەزانێت و دەیەوێت پێش هەر گۆڕانێکی مەیدانی جیدی، دۆسیەی زیندانیانی داعش کۆنترۆڵ کراو بێت.

2. زیندانەکان یەکمایەتی دیمەشقە

هەڵسوکەوتی دیمەشق هەمبەر ناوەندەکانی دەستگیری، وێنەیەکی ڕوون لە یەکمایەتی ئۆپراسیۆنیی دەردەخات. لە دۆسیەی زیندانی ئەلئەقتان، کە ڕاپۆرتەکان باس لە بوونی هەزار هێز دەکات، دیمەسق ئاشکرایانە دژایەتی کردووە لەگەڵ گواستنەوەی ئەو هێزانە بۆ شاری حەسەکە و تەنیا لەسەر گواستنەوەیان بۆ کۆبانی سوورە.

3. ڕۆڵی هەرێمی کوردستان و هێڵەکانی هۆشداری

لە هەفتەکانی دواییدا، ڕاپۆرتگەلێکی پشت ڕاست نەکراو سەبارەت بە کاروانەکانی یارمەتی گەیاندن لە هەرێمەوە بەرەو حەسەکە بڵاو کراوەتەوە. ئەگەرچی ئەو کاروانانە مرۆڤدۆستانە ڕاگەیێندراون بەڵام هەندێک پاگەندە باس لە گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی لە ژیر ناوی یارمەتی مرۆڤدۆستانە دەکات.

لە بەرانبەریشدا ڕاپۆرتی باوەڕپێکراوتر هەیە کە نیشانی دەدات هەم ئەمریکا و هەم تورکیا هۆشداریان داوەتە هەرێمی کوردستان خۆی ببوێرێت لە هەوڵ بۆ گواستنەوەی چەک بۆ کوردستانی سووریا.

4. ڕێککەوتنی 18 ی جوون و بنبەستی پێکهاتەیی هەسەدە

یەکێک لە خاڵە لاوازیە بنەڕەتیەکانی هەسەدە، واژۆی ڕێککەوتنی 18 ی جوونە، ڕێککەوتنێک کە ئاوێتە بوونی هێزەکانی بە شێوەی تاکەیی پێناسە دەکات. ئەو ڕێککەوتنە نەک پێگەی چەقەچەق کردنیانی تۆکمە نەکردووەتەوە بەڵکوو ڕووخێنەریشی کردووەتەوە.

دیمەشق پێی وایە ئەو ڕێککەوتنە ئامێری مافی و سیاسی پێویستی بۆ سەپاندنی گوشار خۆش کردووە، گوشارێک کە دەتوانێت بە بێ هێرشی سەرتاسەری ناوچە سەرەکیەکان وردە وردە کۆنترۆڵ بکات.

5. بۆچی حەسەکە هێڵی سووری دیمەشقە؟

نیشانەیەک بوونی نییە کە دیمەشق بیەوێت هەموو ناوچە ژێر دەسەڵاتەکانی هەسەدە داگیر بکات. بەڵام بەردەوام بوونی کۆنترۆڵی هەسەدە بە سەر شاری حەسەکە بۆ حکومەتی ناوەندی قبووڵ نەکراوە.

6. وزە، سنوور و دەروازەی سمالکا

ناوچەی ڕمیلان- سودیە یەکێک تر لە ئامانجەکانی دیمەشقە. ئەو ناوچە بریتیە لە دوایین کێڵگە نەوتیە چالاکەکان، ژیرخانەکانی گاز و دامەزراوەکانی وەبەرهێنانی کارەبا. جگە لەوە، دەروازەی سنووری سمالکا وەکوو یەکێک لە گرینگترین خاڵەکانی پیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریایە؛ دەروازەیەک کە ئەمریکا لە ساڵانی ڕابردوو بەردەوامبۆ ئامانجی سەربازی و لۆجستیکی لێی کەڵکی وەرگرتووە.

7. ڕۆڵی ئەمریکا و سیناریۆکانی بەردەم

بە پێی ڕاپۆرتەکان، دۆناڵد ترامپ لە پێوەندی خۆی لەگەڵ ئەحمەد شەرع داوای لێکردووە پێشڕەوی بەرەو حەسەکە ڕابگرێت و ئاگربڕ ڕابگەیێنێت. بەم حاڵەوە دەسپێکی گواستنەوەی زیندانیانی داعش تەنیا یەک ڕۆ دوای ئەو پێوەندیە، ئەو لێکدانەوە تۆکمە دەکاتەوە کە ئاگربڕەکەی ئێستا زیاتر ئامێرێکی کاتیە بۆ بەڕێوەبەرایەتی مەترسیەکانە نە سەقامگیری ئەمنیەتی.

کۆی باسەکە

داهاتووی باکووری کوردستانی سووریا بە شێوەیەکی بەرچاو لەسەر چارەنووسی حەسەکە پێناسە کراوە. بە بێ گۆڕانی مانادار لە هاوکێشەی سیاسی بەتایبەتی لە ڕۆڵ و ورەی ئەمریکا-هەسەدە بژاردەیەکی کەم لەبەردەستدایە. لە ئاوەها دۆخێکدا، ڕاگرتنی سەقامگیری پێکدادانەکان لەوانەیە تەنیا کاتێک بێتە دی کە دیمەشق کۆنترۆڵی دەروازە سەرەکیەکان، واتا حەسەکە، تل تەمر و ڕمیلان بەدەستەوە بگرێت.

News ID 58451

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha